لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ  لەسەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە - دەربەند ڕوداوێکی هاتوچۆ رویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان مردوە کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە". 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لەراگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی ڕانیە - دەربەند لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێكی تایبەت قەمەرە جۆری ئۆپل رویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك مردوە.

باس لەوەشكراوە، ئەو كەسەی كە لە ڕووداوەكەدا مردووە هیچ ناسنامەیەكی پێ نیە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپەڵكەیە، كەسەكەش ڕەنگ گەنم و تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دەبێت، هەروەها كابۆیەكی ڕەش و كڕاسێكی سپی لەبەردایە. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەرمی ئەو كەسە لەئێستادا لە پزیشكی دادوەری ڕانیەیە، داوا لەكەسوكاری دەكەین سەردانی پزیشكی دادوەری ڕانیە بكەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.


PM:09:06:14/09/2021