رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایدەگەیەنێت" سوپای عێراق ده‌توانێت پارێزگاری له ئاسایشی وڵات بكات لهه هڕهشهكانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سووپای عێراقی کردووە دەڵێت" سوپای عێراق توانی شكۆی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و هێزی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسه‌پێنێت".
دەشڵێت" له‌م كاته‌دا هێزێكن دوور له حزبایه‌تی و مه‌زهه‌بی و بونه‌ته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان، له ئێستادا سوپای عێراق به‌هێزترین و گرنگترین هێزی ئه‌منین له عێراقی خۆشه‌ویستدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌بۆچوون و متمانه‌ی خۆم، سوپا ده‌توانێت رێگربێت پاراستنی عێراق له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ئه‌وانیش به‌بێ فشاری سیاسی ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دواین ئەرکی سوپا کە وەک ئاستەنگییەک دێتە پێشیان پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپا دەتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری.
بڕیاره ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق به به‌شداری ٢٧٦ حیزب و ٤٤ هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له ٢٤ ملیۆن كه‌س له ٨٣ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ٣٢٩ كاندیدی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.