مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، شایستەی دارایی مانگەكانی شوبات و ئازار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكەینەوە، كە پارەی وانەبێژی مانگی ۲ و ۳ هاتووە و سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن. 


AM:12:02:15/09/2021