ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی لەگەڵ باوکیدا گۆرانیەک دەڵێتەوە

سەنا بەرزنجی گۆرانیبێژی لاو کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانییەکی حەمە جەزا هونەرمەندی ناسراوی کۆچکردووی باشوور دەڵێتەوە.

سەنا کە گۆرانییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵیدا نووسیوویەتی" کە منداڵ بووم ھەموو بەیانیان باوکم بە گۆرانیە کوردیە ڕەسەنە کان لە خەو ھەڵی دەساندم، بۆیە سەنا ئێستا ڕۆحێکی کوردانەو پڕ لە ڕەسەنایەتی ھەیە".

هەروەها دەشڵێت " ئەم گۆرانیە پێشکەش بە ڕۆحی پاکی ھونەرمەندی قارەمان "حەمە جەزا" کە ناو و ھونەرە جوانەکەی وە بیر ھێنانەوەی شارە جوان و ھونەر پەروەرەکەی سلێمانیە".

کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
 
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.
کلیک لێرە بکە..
https://www.instagram.com/tv/CUMskH9lpjS/?utm_source=ig_web_copy_link




PM:05:39:24/09/2021