وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە دووەم ڕاگەیەنراودا دەربارەی وۆركشۆپێكەی ڕۆژی هەینی لە هەولێر ڕایگەیاندووە" رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە، هەروەها ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە".
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ۆركشۆپێكی له هه‌ولێر بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی كاركردن له سه‌ر چه‌مكه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدڕالیزم له عێراق له به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌ڵام به داخه‌وه، هه‌ندێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م چالاكییه، ئه‌م ۆركشۆپه‌یان به لاڕێدا بردوه و بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ستی سیاسی به كاریان هێناوه كه دور بوه له مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی ئه‌م جۆره ۆركشۆپانه و له میانه‌ی چالاكییه‌كه‌دا، چه‌ند وتار و به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكراونه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت و گوزارشت له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆ" وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی، كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یان به لاڕێدا بردوه و هه‌روه‌ها كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به سزا ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر لایه‌كه‌وه بن".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم باسی له‌وه‌شكردوه: هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه‌ك كیانێكی ده‌ستوری له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی، وه‌ك هه‌میشه پابه‌نده، به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عێراق و به هیچ شێوه‌یه‌ك، رێگا نادات كه‌سانێك كه‌شی ئازادی و دیموكراسی كه له هه‌رێمدا به‌رقه‌راره، بۆ مه‌رامی دیكه‌ی سیاسی به‌كار بهێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كارانه ھه‌ستاون، دورده‌خرێنه‌وه و جێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان نابێته‌وه.