زانیاری نوێ لەبارەی هاتنی (٢٠٠) ملیار دینارەکە و مووچەی مانگەکانی داهاتوو ده‌خرێتەڕوو

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە عێراق مانگانە دەینێرێت تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند"سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنەکان بڕیاریاندا کە مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن و تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، حکومەتی عێراقی پێموایە قورسە بۆی کە بتوانێت دیسانەوە بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە بکات، بۆیە هەمان میکانیزمی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێدەکرێت". 

رێباز حەملان جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌: ئێمە بە ٢٠٠ ملیارەکە رازی نابین و داوا دەکەین بودجەی تەواوەتی خۆمان بدرێت ئێمە ئیلتیزاماتی خۆمان جێبەجێدەکەین، بۆیە ئێمە تموحمان زیاتر لە ٢٠٠ ملیارە و داوا دەکەین رێککەوتنی بودجە جێبەجێبکرێت و ماف و ئیمتیازاتەکانی هەرێمی کوردستان بدەن. 


PM:09:07:25/09/2021