سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت" ئیسرائیل دەستی ئاشتی بۆ عێراقییەكان درێژدەكات".
نافتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی بە زمانی عەرەبی پەیامێكی لەبارەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت" زیاتر لە سەدان کەسایەتی کۆمەڵایەتی لە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننەی عێراق دوێنێ کۆبوونەتەوە و بانگەوازی ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە".
ڕاشیگەیاندووە" ئیسرائیل دەستی ئاشتی بۆ گەلی عێراق درێژ دەكات و ئەوەی گرنگبوە دان بەو ستمە مێژووییە نراوە كە بەرامبەر جولەكەكان لەعێراق كرا".
دوێنێ لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ٣١٢ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشوو تری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک لە هۆتێل دیڤان ئەنجامدرا کە تێیدا داوایی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.
ئەمشەویش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە دووەم ڕاگەیەنراودا دەربارەی وۆركشۆپێكەی دوێنێی هەولێر ڕایگەیاند"
رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ۆركشۆپێكی له هه‌ولێر بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی كاركردن له سه‌ر چه‌مكه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدڕالیزم له عێراق له به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌ڵام به داخه‌وه، هه‌ندێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م چالاكییه، ئه‌م ۆركشۆپه‌یان به لاڕێدا بردوه و بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ستی سیاسی به كاریان هێناوه كه دور بوه له مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی ئه‌م جۆره ۆركشۆپانه و له میانه‌ی چالاكییه‌كه‌دا، چه‌ند وتار و به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكراونه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت و گوزارشت له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆ" وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی، كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یان به لاڕێدا بردوه و هه‌روه‌ها كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به سزا ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر لایه‌كه‌وه بن".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم باسی له‌وه‌شكرد: هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه‌ك كیانێكی ده‌ستوری له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی، وه‌ك هه‌میشه پابه‌نده، به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عێراق و به هیچ شێوه‌یه‌ك، رێگا نادات كه‌سانێك كه‌شی ئازادی و دیموكراسی كه له هه‌رێمدا به‌رقه‌راره، بۆ مه‌رامی دیكه‌ی سیاسی به‌كار بهێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كارانه ھه‌ستاون، دورده‌خرێنه‌وه و جێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان نابێته‌وه.