ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت

دەستەی کەشوهەوای عێراق پێشبینی دەکات، دووبارە لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات. 

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشوهەوای عێراق بڵاویکردەوە، کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرماش دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە" کەشوهەوا و پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمیش، بەشێوەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە".


PM:11:06:25/09/2021