نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ ی ئەیلول نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

نرخی یەک بەرمیل نرخی نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٧ دۆلارو ٢٥ سەنت بوو.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٣ دۆلار و ٣ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جگە لە سیاسەتی یەکگرتووی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس، پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و زیادبوونی داواکردنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.



AM:09:36:26/09/2021