خشتەی مووچەی دوو ڕۆژی ئایندەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت:

- رۆژی دووشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

- رۆژی سێشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.


PM:12:05:26/09/2021