ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" بەدواداچونی ورد لەسەر وتەکانی پارێزەرێک پەیوەست بە دەنگۆی بونی دەڵاڵ لە دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دەکەین".
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی نوسینێكی پارێزه‌ر (جه‌واد خۆشناو) بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی (جه‌واد خۆشناو) له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسینێكی بڵاوکرده‌وه كه تێیدا تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچوونه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین به‌دواداچوونی ورد ده‌كه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکردووە: له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌داوداچوون له‌سه‌ریان، دوای ته‌واو بوونی رێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.