کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوا وادەی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیارکرد و دەڵێت" دەتوانن تا رێکەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢١ کارتی دەنگدان وەربگرنەوە". 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم ئەو دەنگدەرانە دەکات کە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدان‌ و تائێستا کارتی بایۆمتری دەنگدانیان وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت لەزووترین کاتدا سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

کۆمسیۆن لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا دەشڵێت" دوا کات بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان رۆژی یەکشەممە (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١)ەو لە دوای ئەو بەروارە سەرجەم کارتە دابەشنەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغداد.


PM:01:35:26/09/2021