ئەڵمانییەکان لە هەڵبژاردنێکی گرنگدا قۆناغی دوای مێرکڵ دیاریدەکەن


لە کێبەرکێیەکی بەهێزدا هاوڵاتیانی ئەڵمانی لە بەیانی ئەمڕۆوە، یەک شەممە چوونە بەردەم بنکەکانی هەڵبژاردن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کێبەرکێ بەهێزەی لە نێوان پارتی سۆشیالیست دیموکرات و پارتی پارێزگاراندا هەیە، بۆ دیاریکردنی قۆناغی دوای میرکڵ.

مێرکڵ کە ساڵی ٢٠٠٥ وەک راوێژکاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا، دەیەوێت دوای ئەم هەڵبژاردنە بەتەواوی لە دەسەڵات دووربکەوێتەوە، بەمەش ئەم هەڵبژاردنە رووداوێکی گەورە و وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لەژیانی گەورەترین ئابوری ئەوروپادا.

پێشبینی دەکرێت، ئەنجام هەڵبژاردنەکان نزیک بن لەیەکەوە، بەمەش دوای هەڵبژاردن دەبێت هەردوو لایەن بکەونە گفتوگۆوە، ئەمەش دەبێتە مایەی مانەوەی مێرکڵی ٦٧ ساڵە وەک راوێژکاری کاربەرێکەر تا ماوەیەکی تر.

بەیانی ئەمڕۆ لەو وڵاتە لە کاتژمێر شەش بە کاتی گرێنج بنکەکانی دەنگدان کرانەوەو ٦٠ ملیۆن لەس مافی دەنگدانیان هەیە. 

بەپێی دوا راپرسی کە پێش هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، سوشیال دیموکراتەکان، بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی ئولاف شولتز پێشکەوتنێکی کەمی بەدەستهێناوەو رێژەی ٢٥٪ دا راپرسیەکەی بەدەستهێناوە، هەرچی ئەرمین لاشیت کاندیدی پارێزەرانە توانیوویەتی ٢٢-٢٣٪ بەدەستبهێنێت.  



PM:01:59:26/09/2021