لە شاری خانەقین دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵیادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حسێنەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی شاری خانەقین پشووی فەرمی بێت.

یووسف ئیبراهیم، وتەبێژی قایمقامیەتی خانەقین لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵوه‌گه‌ڕی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ئیمامی شیعەكان) لە سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكانی خانەقین پشووی فەرمی دەبێت".

ڕوونیشیکردەوە: ئەو پشووەشمان بۆیە ڕاگەیاند، چونكە بەبۆنەی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنەوە خەڵك بۆ كەربەلا دەچێت، ئه‌مه‌ بۆ ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان. 


PM:02:11:26/09/2021