لە رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای سەرەکی کەرکوک و بەغداد پێنج که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەدێی عوزێم رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارەدێی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان كەركووك- بەغداد ڕوویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك گیانیان لەدەستدا، دواتر تەرمەکانیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.


PM:02:44:26/09/2021