دادگای ڕومادی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پێنج بەشداربووی تری كۆنگرەكەی هەولێر دەركرد

دادگای لێکۆڵینەوەی رومادی لە ئەنبار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پێنج لە بەشداربوانی دیکەی کۆنگرەکەی هەولێر دەرکرد.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی رومادی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە (وەسام عەبد ئیبراهيم حەردان ئەلعیساوی، عەلی وەسام عەبد ئیبراهيم ئەلعیساوی، ريسان زعار عەلاوی ئەلحەلبوسی، عەبدوڵڵا عەتا ئەڵلا ئەحمەد ساڵح) و کەسێکی دیکە دەرکردووە، كە لە كۆنگرەیەكدا لە شاری هەولێر داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل كردوە. 

هەر بەپێی بەیاننامەكە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو كەسانەی بەشدارییان لە كۆنگرەكە كردووە دەگیردرێتە بەر.

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ٣١٢ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشوو تری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک لە هۆتێل دیڤان ئەنجامدرا کە تێیدا داوایی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا. 


PM:03:05:26/09/2021