وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت" وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى دوانزە ئامادە کراوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان دەکرێت".
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند" دواى کۆتایهاتنی کارەکان لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو دوێنێ ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا".
وتیشی" داوا لە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەكەم لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانی خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) و پێویستە بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە".
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەکرد: لە چەند رۆژى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.