عێراق.. دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا ڕاگەیەندرا

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ١٣٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٦٥٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٦٦٧ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ١١٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٩٦ هەزار و ٧١ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:51:26/09/2021