کازمی بۆ هاوڵاتییان: ده‌نگه‌كانتان سپارده‌یه‌ بۆ ئاینده‌ی‌ خۆتان و رۆڵه‌كانتان

لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلە بکەن لە وەرگرتنى کارتى دەنگدان بۆ بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.  

مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر به‌ هه‌ر سێ‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌، كوردی‌ و ئینگلیزی‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت" گه‌لی ئازیزی قوربانیده‌رمان، داواتان لێ ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ن له‌ ده‌ستخستنی كارتی ده‌نگدان له‌ پێناو ئاینده‌ی خۆتان و ڕۆڵه‌كانتان".

سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوڵاتیان دەشڵێت" ده‌نگی ئێوه‌ سپارده‌یه‌ و به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌ده‌ن به‌ره‌و باشتر، ده‌بێت به‌شدارییه‌كی فراوان له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ده‌نگی ئێوه‌ ئاینده‌ی عێراقه‌. 


PM:06:20:26/09/2021