بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، دەنگی سۆشیال دیموکراتەکان‌و پارێزەران لەیەکەوە نزیک


ئەمینداری گشتی پارتی سۆشیال دیموکرات(SDP) لارس کلنگبڵ رایگەیاند " ئەوان دەتوانن حکومەت داهاتوو پێکبهێنن "،هەرچی ئەمینداری پارتی پارێزگارانە دۆڕاندانی تەواوی خۆیان لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا راگەیاند.

ئەمنیداری سۆشیال دیموکرات رایانگەیاند" کە سەرپشک دەکرێن کابینەی حکومەت پێکبهێنین و ئۆلف شولتس یش دەبێتە راوێژکاری ئەڵمانیا".

لەلایەکی ترەوە بول زیمالک ئەمیندرای پارتی مەسیحی دیموکراتی کە پشتگیری مێرکڵی دەکرد شکستی تەواوی خۆی راگەیاند بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠١٧. 

کەناڵە گشتییەکانی ئەڵمانیا ئەنجامە بەراییەکان بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سۆشیال دیموکراتەکان و پارێزگاران بە سەرۆکایەتی مێرکڵ دەنگەکانیان نزیکی یەکە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا.

تا ئێستا پارتی سۆشیال دیموکرات، لاولاف شولتس ٢٦% هێناوە، بەرامبەر ئەمانیش دیموکراتی مەسیحی بەسەرۆکایەتی ئەرمین لاشیت ٢٤% ی هێناوە. 

ئەو کەناڵانە ئەوەشیان ئاشکراکرد کە ئەو ژمارانە تەواونین، چونکە خەڵکێکی زۆر دەنگیان بە ئەلکترۆنی داوە.



PM:08:14:26/09/2021