ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "تا کۆتایی ساڵ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت".
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "بەپێی لێدوانی فەرمی حکومەتی عێراق ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت و حکومەت لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی خۆی ٢٠٠ ملیارەکەش دەنیرێت."
دەربارەی بەردەوامی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەوە راشیگەیاند، "تا کۆتایی ساڵ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت."
ئەوەشی خستەڕوو "لە داهاتوودا پێدەچێت ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت پشکی هەرێمی کوردستان لەو ٢٠٠ ملیارە زیاتر بێت."
شیروان میرزا ئاشکراشی کرد کە "لەلایەن ھاوڵاتییانەوە فشارێکی زۆر لەسەر حکومەتی عێراق ھەیە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، بەڵام پێموانییە جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دابەزێتەوە."
باسی لەوەشکردووە، "حکومەتی عێراق زۆر سودی لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بینیوە چونکە عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت."