هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب، هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە وروژێنەر دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکردۆتەوەو سەرنجی فانەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.