نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلارو ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٢٣ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلارو ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە پەیوەندی بە سیاسەتی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە بۆ مانگی ئەیلول هیچ بڕێکی نەوتی بۆ نێو بازاڕی جیهانی نەوت زیاد نەکرد.


AM:08:33:27/09/2021