پەروەردەی ڕانیە رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت".
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوێندنگا ئامادەیەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی ژمێریاریان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو".
ئەوەشی خستەڕوو: کە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢١ە.