لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێكردەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوای دامەزراندن دەكەن، هاوکات بڕیارە هەر ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێك بەرەو بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێ بکەون و پەیامێك ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و کەرکوک و قەڵادزێ و قەزایی ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجام داو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی شایستە داراییەکانیان دەکەن. 


AM:10:39:06/10/2021