گۆرانیبێژی لاوی باشووری کوردستان دینە کە یەکێکە لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و لە ماوەیەکی کەمدا بە شێوەیەکی بەرفراوان هەواداراێکی زۆری پەیدا کردووە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی سەرنجڕاكێش و شۆخ دەرکەوتووەو، بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.