لە هەرێمی کوردستان هیچ کاندیدێکی سەربەخۆ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە

لە ژمارەیەکی بەرچاو لە کاندیدی سەربەخۆ کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد و زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوون، هیچ یەکێک لەم کاندیدانە نەیانتوانیووە سەرکەوتن بە دەستبهێنن.

ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ کە زیاتر لە چوارچێوەی کاندیدی سەربەخۆی ئۆپۆزسیۆندا کاریان دەکردو ناسراوەکانیان، غالب محەمەد و سەرکەوت شەمس و رێبوار کەریم بوو، هیچیان نەیانتوانی سەرکەوتن بە دەستبهێنن و ببنە ئەندامی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق.

هەرچەندە سەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردن بەتیابەتی د. غالب محەمەد و دواتر ئەو دوو کاندیدەی تر کە پەرلەمانتاری خوولی پێشوو بوون و  پێشبینی ئەوەیان لێدەکرا هەڵبژێرێنەوە، بەلآم بە پێچەوانەی ئەو پێشبینیانەوە هیچ کاندیدێکیان دەرنەچوون.

هەرچی د. غالب محەمەدە کە خوولی پێشوو لەسەر لیستی گۆڕان بووبە ئەندام پەرلەمان، نەیتوانی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەروەها سەرکەوت شەمسیش کە خوولی پێشوو لەسەر لیستی نەوەی نوێ سەرکەوت و رێبوار کەریم لەسەر لیستی هاوپەیمانی، بەرهەم ساڵح بوو بە ئەندام پەرلەمان، لەم هەڵبژاردنەدا نەیانتوانی سەرکەوتن بە دەستبهێنن.


PM:07:33:11/10/2021