بەپەلە.. خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بە رێکخەریشەوە دەستیان لە کارکێشایەوە

خانەی راپەراندنی گۆڕان رایگەیاند کە دەستیان لە کاركێشایەوە، ئەمەش دوای ئەو ئەنجامە خراپە دێت کە ئەو بزووتنەوەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دووچار بوو کە هیچ کورسیەکی پەرلەمانی بەدەست نەهێنا.

خانەی راپەڕاندن لە عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی و جەمال محەد و ئاسۆ رەحیم و دەرباز محەمەد و برزو مەجید و سەفین مەلا قەرە و شێخ کامل پێکدێن و سەرجەمیان دەستیان لە کارکێشایەوە.

دەقی راگەیەنراوی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

راگەیاندراوێک لە خانەی راپەڕاندنەوە
وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت.


PM:07:13:13/10/2021