هونەرمەندی دیاری لوبنانی وائل کفوری بە سەختی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی بەیروت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند" وائل کفوری تەندروستی باشە و تاوەکو ئێستا لە بەشی فریاگوزاریدایە و پشکنینی پێویست و تیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت".
میشال ئەمیل کفوری ناوی تەواوی هونەرمەندە و ناسراوە بە وائیل کفوری لە ساڵی ١٩٧٤ لەدایک بووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی عەرەبی و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، کە زیاتر گۆرانییەکانی شێوەیەکی ڕۆمانسی هەیە، بەهۆی هاندانی خیزانەکەیەوە لەسەرەتاکانی تەمەنی بەشداری پڕۆگرامی ستۆدیۆی هونەری دەکات و خەڵاتی "ئاڵتوونی" بەدەست دێنێت.
جگە لە گۆرانی وتن میوزیک ژەن و ئاوازدانەرێکی بەناوبانگە، هاوسەری "ئەنجێلا جۆرج" بوو کە خاوەنی دوو منداڵ بوون، بەڵام لەدوای هەشت ساڵ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.