پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ دەستگیرکردنی بکوژی (دەیڤد ئامیس)ی پەرلەمانتاری وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بکوژی دەیڤد ئامیس پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران دەسگیرکرا، کە تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە و بە ڕەچەڵەك سۆماڵيیە".
دەیڤد ئامیسی تەمەن ٦٩ ساڵ دوێنێ هەینی لە كڵێسایەك لە خۆرهەڵاتی لەندەنی پایتەخت لەگەڵ دەنگدەراندا كۆبۆوە، بەڵام لەلایەن پیاوێکەوە درایە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.