وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كەینەوە و هەڵبژاردنەکانیش سەلماندی ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەداتەوە و دەڵێت" هاوپەیمانیی نه‌سر له راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه و داپۆشینی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات".
ئاماژەی بەوەشکردووە: گه‌لی عیراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت، هەروەها هه‌وڵ و خواسته سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا و ره‌واندییه‌وه، مێژوو به درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه كه بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئەوەشی خستەڕوو: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به ئاسووده‌یی له خۆی بگرێت، هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا - كه تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
وتەبێژت حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە: عیراقی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه له خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی" لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا و لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عیراقیەکان کرد بۆ چوونە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوەی یاسای جێبەجێ بکەن بەبێ رژاندنی دڵۆپێک خوێن".
باسی لەوەشکرد: دوای ئەوەی سەفقەیەكی سیاسی هەبوو کە گەندەڵەکان بازرگانیان پێوە دەکرد و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستگیرا بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەڵام دکتۆر عەبادی هەستا بە دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ شاری کەرکوک دوای راکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەو کاتە.