كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت" گەرچی بەچەندین هۆكاری نێوخۆیی و دەرەكیی، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی كۆمەڵی دادگەریی و دەنگدەرانیدا نەبوون".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له سلێمانی كۆبوه‌وه و له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی ئه‌ندام و كادیر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌موان له‌خۆبوردوانه له هه‌وڵی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و كاندیده‌كانیدا بون.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" ئه‌گه‌رچی به‌چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بون و داكۆكییان له بنه‌مای دادگه‌ریی كرد".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌مبونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بون دروستكرد، به‌ڵێنیشیدا له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕویاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات و به‌وردی به‌دواداچونیان بۆ بكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: له نوێترین پێشهاتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره كراوه و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بون.