کۆمسیۆنی باڵا بە فەرمی ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، بەوهۆیەشەوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای پێداچوونەوە بۆ سەرجەم سکاڵاکان، ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندرا".

جەختیشیکردەوە: کۆمسیۆن هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە ململانێکان، بەڵکو ئەرکی پیشەیی خۆی بۆ بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەجێ گەیاندووە. 



AM:12:09:17/10/2021