وێنە جێیفەر لۆپیز سەرباری تەمەنی شۆخ دەردەکەوێت

ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی ئەمەریکی و جیهان جێنیفەر لۆپیز لە رێگای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێوە بە چەند مۆدیلێکی جیاوازەوە سەرنجی فانەکانی رادەکێشێ و بەگەنجی و شۆخی دەردەکەوێت.

لۆپیز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە چەند ستایڵێکی جیاوازەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

لۆپیز لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بڕیار بوو ئەمساڵ بچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر، بەڵام کتوپڕ لە دوو مانگی رابردوودا لەیەک جیابوونەوەو بووە هەڵایەکی گەورەی میدیایی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥١ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.



AM:12:03:26/10/2021