دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێیش مووچەی چەند شوێنێک دابەشبکریت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١٠)ی یەكەی (٧٠، ٨٠)ی هێزی پیشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری".
ئەوەشی خستەڕوو: دابەشکردنی مووچە بە هەمان میکانزمی مانگی پێشوو و بەرێژەی ١٠٠٪ و بەبێ لێبڕین دەبێت.
دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەى مانگى تشرینی یەکەمی دەستپێکرد و وەزارەتى تەندروستى مووچەیان وەرگرت، هاوکات هەر ئەمڕۆش مووچەی هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا.