وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەندی ناسراوی کوردستان و شاری سلێمانی (محەمەد ئەمین حسێن) بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی (٧٧) ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 

لەمبارەیەوە تیپی مۆسیقای شاری سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هونەرمەند مامۆستا محەمەدی فلوت بەیانی ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد". 

محەمەد ئەمین حسێن  ناسراو بە مامۆستا محەمەد فلوت لە ساڵی ١٩٤٤ لەدایکبووە و دەرچووی خانەی مامۆستایانە، ناوبراو خاوەنی ئەزمونی پەنجا ساڵ کاری هونەرییە و بە دەیان هونەرمەندی لە شاری سلێمانی پێگەیاندووە و ئەندامی چالاك و دێرینی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە. 


PM:02:00:26/10/2021