لە نوسراوێکی فەرمیدا، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان داوا دەکات کلیپی (مەدرەسە)ی هەڵكەوت زاهیر راگیرێت.
سەندیکان هونەرمەندانی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەی کردووە، تێیدا هاتووە" ماوەی چەند رۆژێکە کلیپێک بڵاوبوەتەوە کە لۆکەیشنەکەی پۆلێکی قوتابخانەیە و وشەکانی باس لە پەیوەندی نێوان مامۆستا و (قوتابی/خوێندکار) دەکات بەشێوەیەکی ناپەروەردەیی کە ئەمە کاریگەری خراپی لە رووی پەروەردەییەوە هەیە، هەروەها کارەکە لەڕوی هونەریشەوە لاوازە".
ئەوەش هاتووە" داواکارین لە هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پەروەردە کە رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو کلیپە".
ڤیدیۆ کلیپی (مەدرەسە) لەلایەن ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیرەوە ئاوازی بۆ دانراوە و هونەرمەندان (میرا، د.بەلقیس، ئیدریس، بەشیر، گەیلان، کاکە، ئیلایدا مەتین) بەشدارییان تێداکردوە، هەروەها نەوژین سۆران تێکستی گۆرانییەکەی نوسیوە و بڵند سۆرانیش کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردوە.