ڤیدیۆ.. کچە مۆدێلی ڕۆژهەڵاتی شەبنەم بارانی نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە مۆدێل شەبنەم  بارانی، نوێترین ڤیدیۆی خۆی  لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و گۆرانیەکی فارسی دەڵێتەوە.

 

خانمە نمایشکار و کچە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئنستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا گۆرانییەک بەزمانی فارسی دەڵێتەوە، شەبنەم بەشێوەیەکی بەردەوام لە ئینستاگرامی خۆی دەردەکەوێت و وێنە و ڤیدیۆی سەرنج ڕاکێشی خۆی بڵاو دەکاتەوە، بەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارەکانی.

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.




PM:10:32:13/11/2021