وڵاتانی گرووپی ٧ هەڵوێستێکی توندیان لەسەر کۆچبەرانی بیلاروسیا دەربڕی


وڵاتانی گروپی حەوت دژایەتی خۆیان بۆ رێگادان کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورپا راگەیاند.


دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت راگەیاندێکیان بڵاوکردەوە دژیەتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی بیلاروسیا لە ‏پەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ سنوری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نیشان دا.


لەو راگەیاندنەدا هاتووە "‎بیلاڕوسیا ژیانی کۆچبەرانی خستووەتە ‏مەترسییەوە و ‎داوادەکەین بەپەلە دەستهەڵبگرێت لە ‏هەنگاوە شەڕاگێزییەکانی بەرامبەر کۆچبەران."

هەروەها داوا دەکەن لە بیلاروسیاو پۆلۆنیا رێگریی نەکرێت لە رێکخراوە ‏نێودەوڵەتییەکان لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە کۆچبەران.

ئەمڕۆ لە کۆی نزیکی شەش هەزار کۆچبەر کە زۆربەیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئارەزوومەندانە ٤٥٠ کۆچبەریان گەڕانەوە هەرێم، ئەوانی تریان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناگەڕێنەوەو، باس لەوە دەکەن کە چیان هەبووە لە کوردستان فرۆشتوویانە.

گرووپی حەوت گرووپی ولآتە پێشکەوتووە ئابوری و پیشەسازییەکانە کە لە هەریەک لە ئەمەریکاو بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنساو ئیتالیا و یابان و کەندا پێکدێت. 




PM:05:30:18/11/2021