بایدن بە کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریس دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن بەهۆی نەخۆشیەوە بە کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریس دەکات.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی رایگەیاند جۆ بادینی سەرۆکی ئەمەریکا پشکنین و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت لە نەخۆشخانەی سەربازی ( والتر رید ).

وەک ئەو کەناڵە بڵاویکردۆتەوە بایدن بێهۆشدەکرێت تا پشکنینی بۆ دەکرێت، لەبەرئەوە دەسەڵاتەکانی بەکاتی دەگوازرێتەوە بۆ کامالا هاریس..
هەر ئەمڕۆ بەیانی ٥٢:٧ خوولەکە هاریس پێش ئەوەی بایدن بڕوات گەیشتە کۆشکی سپی، بایدن لە کاتژمێر ٨:٥١ کۆشکەکەی جێهێشت.

جین سایکی وتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" بایدن بۆ پشکینی ئاسایی خۆی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ پشکینی کۆلۆن".
پێشیتریش جۆرج دەبلیبۆش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بەهەمان شێوە پشکینی بۆ کراو.



PM:07:06:19/11/2021