نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو شکا
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ ی تشرینی دووەم بەشێوەیەکی بێ وێنە نرخی نەوت دابەزی و تەنها لە دوێنێوە ٣ دۆلار دابەزیووە، ماوەیەکی زۆرە برنت و خاوی ئەمەریکی لەسەرو ٨٠ دۆلارەوەن، ئەمڕۆ هاتنە خوار ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٨ دۆلار و ٤٧ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٨١ و ٢٤ سەنت بوو. لە دوێنیوە بە -٣.٤١% نرخەکەی دابەزیووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت لە ئێستادا، لە دوا داخستندا بە ٧٨ دۆلار و ٤١ سەنت بوو. لە دوێنێوە بەرێژەی -٣.٤٩% نرخەکەی دابەزیووە.
هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پڵەس پلە بە پلە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی بۆ بازاڕی نەوت زیاد کرد، خۆشیان پێشبینیان نە دەکرد بەم شێوەیە نرخی نەوت دابەزێت، لەگەڵ دوا بڕیاری ئەو رێکخراوەدا ئەمەریکا داوای زیاتری خستنە بازاڕی کردو هەڕەشەی گرتنەبەری رێگای تری کرد.
AM:09:02:21/11/2021