زانیاری نوێ دەربارەی چارەنووسی کۆچبەران ڕاگەیەندرا

دەربارەی گەڕاندنەوەی کۆچبەران سەرۆکی بیلاڕووسیا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بۆ رێکخستنی گەشتێکی دیکەی ئاسمانی بۆ گێڕانەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان لە ئامادەکاریداین". 

ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بیلاڕووسیا رایگەیاند" نامانەوێت وڵاتەکەمان لەگەڵ پۆڵەندا بەهۆی پرسی کۆچبەرانەوە تووشی پێکدادان ببێت، کە پێدەچێت سەربکێشێت بۆ جەنگ".

ڕوونیشیکردەوە، بۆیە ئامادەکاری دەکەین بۆ رێکخستنی گەشتێکی دیکەی ئاسمانی لە کۆتای ئەم مانگەدا بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان.

سەرۆکی بیلاڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەست بە پرسی کۆچبەران، چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی ئەوروپاین بۆ وەرگرتنی (٢٠٠٠) کۆچبەر، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکردووین.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پۆڵەندا بیر لە چۆنێتی گفتوگۆکردن لەگەڵ رووسیا و چین بکاتەوە ئەگەر رێگەی شەمەندەفەری سنوورەکەی دابخات. 


PM:04:31:22/11/2021