ریاڵ مەدرید ئیسکۆ دەردەکات


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و نایەوێت گرێبەستی ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی نوێ بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی گۆڵی ئیسپانیا، ئیسکۆ لە هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە تەواو دەبێت و یانەکەشی بڕیاریداوە گرێبەستی بۆ نوێ نەکاتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو ئەو یاریزانە مەدرید جێناهێڵێت، دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو، لە کاتی تەواوبوونی گرێبەستەکەی مەدرید جێبهێڵێت.

ئیسکۆ لە یانەی مەلەگەی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی شاهانە چەند ساڵێکە دوورخراوەتەوە، ئەنچلۆتیش وەکوو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکات.



PM:06:49:23/11/2021