بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند،
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی
سلێمانی باسی لە وەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە
شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە ھاوڵاتییەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧ و لە رەگەزی نێرە.
لەبارەی ھۆکاری مردنەکەیەوە، سامان نادر ڕایگەیاند
"ئەگەر هەیە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستدابێت".