میهر نایف یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانى ساڵی
پار لە خۆپیشاندانەکانى خوێندکاراندا لە سلێمانى دەستگیرکراوە و دایکى ئەو
خوێندکارە دەڵێت "چارەنوسى نادیارە".
دایکى میهر لە هەژمارى خۆى لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک باسى لەوەکردووە، کوڕەکەى کە ئێستا
قوتابی کۆلێژی پزیشکیە لەبرى ئەوەی خەڵات بکرێت، دەستگیرکراوە و لە ئێستادا زیندانی کراوە.
باسی لەوەشکرد، کوڕەکەی داوای مافی خۆی و هاوڕێکانی
کردووە بە شێوازێکی مەدەنیانە، دەشڵێت " لەسەر شەقامی گشتی فڕێندراوە و بێ سەرو شوێنیان کردووە بێ ئەوەی تا
ئێستا هیچ سۆراغێکی هەبێت".
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان لقی سلێمانی سەر
بە یەکگرتوو لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند
"میهر نایف قوتابی کۆلیژی پـزیشکی سلێمانی و ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانە بەڕێکاری
مەدەنی و بە مەبەستی داخوازی مافە زەوتکراوەکانیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی قوتابی بەشداری
خۆپیشاندانی هێمنانەیان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە".
تا ئێستا زانیاریی تەواو لەسەر گیراوی چالاکوان و خوێندکارانی خۆپێشاندەر لەبەردەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.