مستەفا کازمی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند " خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان".

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "رووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".

 

وتیشی" خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش رەتکراوەیە".

 

 

 

 



AM:11:06:25/11/2021