"ڕۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکانی دوێنێ ئازادکران"

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لقی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات، لەسەرئەو ڕۆژنامەنوسە دەستگیرکراوانەی دوێنێ ئێوارە لە بەردەمی سەرای سلێمانی دەستگیرکران.  

دەقی ڕوونکردنەوەکەی لقی سلێمانی لەسەر ڕۆژنامەنوسەکان بەم شێوەیەیە:

روونكردنەوەی لقی سلێمانی لەسەر میدیاكارە دەستگیركراوەكان

لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شارو شارۆچكەكانی ترو پاشان گۆڕینی رێچكەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەكان، وەك لە دوو روونكردنەوەی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا..

بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكارو خەمخۆری هەمیشە لەسەر خەت بوەو ئێستاش پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و پێداویستەكانیان..

ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢١ بەهەوڵ و هاوكاریەكانی بەڕێزیان سەرجەمیان ئازاد كران..

هەر لێرەوە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەكەین و هیوادارین وەك هەمیشە هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامەنووسان بوە هەوروەها بەردەوام بێت لەگەڵماندا وئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسانی لێدەنێین...

كاروان ئەنوەر

سكرتێری لقی سلێمانی 

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان 



PM:01:24:25/11/2021