رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لەبارەی خۆپیشاندانەکانى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە سلێمانی توندوتیژی بەكاردەهێنرێت بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران". 

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سلێمانی توندوتیژی بەكاردەھێنرێت بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ئەمە نوێترین دەستدرێژیی ھێزە ئەمنییەكانە بۆسەر ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوە، ئەمە شۆك نییە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەی كە پیادەی دەكەن.

لە ڕاگەیەرناوەكەدا ئەوەش هاتووە" حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق ھاندەدەین بۆ ئەوەی ھێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ بكات و پابەندییان بە گرەنتیكردنی ئازادییەكان، بۆ روون بكاتەوە".

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و هەولێر و چەندین ناوچەی تری هەرێم بەڕێوەچوو، کە داوای پێدانی دەرماڵەکانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە، سورن لەسەر داواكاریەكانیان، هاوکات هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەرامبەر خوێندکارانى خۆپیشاندەر بەکارهێنا.


PM:07:51:25/11/2021