ئەمڕۆ تەرمی كۆچبەرێكی دیكە لە كەناراوەكانی فەڕەنسا دۆزرایەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوان کەناراوەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا نقووم بوو و (٣١) کۆچبەر خنکان، ئێوارەی ئەمڕۆش تەرمی کۆچبەرێکی تر دۆزرایەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەكان، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی شەوی ڕابردوو هەوڵیاندا لە نۆكەندی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بپەڕنەوە، كوردی عیراق و ئێران بوون، هاوکات ئەمرۆش تەرمی كۆچبەرێكی دیكە لە كەناراوەكانی فەڕەنسا دۆزرایەوە.   

شەوی رابردوو، لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەران کە هەڵگری ژمارەیەک کۆچبەری کورد بوو ژێر ئاوکەوت و بەهۆیەوە (٣١) کەس کە ژن و منداڵیان تێدا بوو خنکان، وەزیری ناوخۆی فڕەنساش رایگەیاند" قاچاخچییەكان هاوڵاتیان فریودەدەن و بەرپرسیاری یەكەمی ئەو كارەساتەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەكان لە كەناراوەكانی فەڕەنسا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتە بەر. 


PM:10:01:25/11/2021