وێنە.. نارین ئالان: بڕوات بەچی بوو بیکە

نارین ئالان کچە فاسیۆن و فلمی ئەکتەری پەیکەری دڵ، دەڵێت" بڕوات بە چییە ئەوە بکە".

نارین ئالان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو وێنەی نوێی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" هەرچی بکەیت هەر رەخنەت لێدەگرن، لەبەر ئەوە بڕوات بە چی بوو، بیکە".

نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1992 لە سلێمانی و لە وڵاتی سوید گەورەبووە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، ئەو دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ، خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە بەناوی پەیکەری دڵ وەک پاڵەوانی فلمەکە لەگەڵ هەڵوێست محەمەد هاتەدی.



AM:09:25:26/11/2021